
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووى ئەمریکا | فۆتۆ: AP
SNN-
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و ئێران، سەرۆکی ئەمریکا باس لەوە دەکات هێرشی فڕۆکەکانی (B-2)ی وڵاتەکەی بۆسەر تاران ئاگربەستێکی گەورە لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە پێگەی (تروس سۆشیاڵ) دوای کۆتایی هاتنی جەنگ و ڕێککەوتننامەی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران، لە ستیایشی تیمی سەربازیی ئەو فڕۆکانەی بەشداربوون لە هێرشکردنە سەر تاران، نووسیویەتی: ” بەبێ ئازایەتی و بەهرەی فڕۆکەوانەکە مەزنەکانی (B-2)مان کە بەشداربوون لەو ئۆپەراسیۆنە، ڕێککەوتننامەکەی ئەمڕۆ نەدەکرا”.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆسەر تاران بووەتە هۆی کۆکردنەوەی لایەنەکانی شەڕ و گەیشتن بە ئەنجام کە ئاگربەستە لەنێوانیان، ئەو وتیشی: “پێکانە بێخەوشەکەی درەنگی ئێوارە، بەشێوەیەکی دیاریکراو و زۆر سەرسوڕهێنەر، هەمووانی کۆکردەوە و ڕێککەوتنەکە کرا”.
هەروەها ترەمپ بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێش ئەم پەیامەی، لە بڵاوکراوەیەکی دیکە ڕایگەیاند، ئیسرائیل و ئێران “بە نزیکەیی لە هەمان کاتدا” هاتوونەتە لای و “داوای ئاشتییان کردووە”.
ترەمپ لەم بارەیەوە پێشبینی خۆی بۆ کاتی ئاگرەبەستەکە خستەڕوو و پێی وابوو:”من زانیم کاتەکە ئێستایە، جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست براوەی راستەقینەن، هەردوو وڵات لە داهاتوویاندا خۆشەویستی، ئاشتیو خۆشگوزەرانیی زۆر دەبینن”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026100 دۆلار نزیکە لە 20 ملیۆن تمەن
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









