لە کاتی راوەماسی لە هەڵەبجە تەقینەوەیەک روویدا و شەش کەس برینداربوون

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێك لە ناوچەی كۆڵی میتكان لە نزیك گوندی سازانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە شەش كەس بریندار بوون و تا ئێستاش تەنها دوو لە بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
ئاری ڕەفیق، كەسواری یەكێك لە بریندارەكان بە SNN-ی ڕاگەیاند: كاتژمێر شەشی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە شەش كەش كە هاوڕێ و كەسوكاری یەكترین ڕوویان لە ناوچەی كۆڵی میتكان كردووە كە ئەو ناوچەیە چەمێكە ئاوی تێدایە و زیاتر بۆ كاری ڕاوەماسی خەڵك ڕووی تێدەكات لە نزیك گوندی سازان.
دەشڵێت:”لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێك پیایاندا ئەو شەش كەس بریندار بوون، بەلام بەهۆی دووری و سەختی ناوچەكەوە نەمانتوانیوە بەخێرایی و لەكاتی خۆیدا بگەین بە بریندارەكان، بۆیە تا ئێستا تەنها دوو برینداریان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە كە یەكێك لە بریندارەكان دۆخی تەندروستی تاڕادەیەك ناجێگیرە تاوەکو ئێستاش زانیاری ئەوتۆ لەسەر چوار بریندارەكەی دیكە نییە”.
ئەو ناسراوەی یەكێك لە بریندارەكان ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا نازاندرێت ئەو كەسانە بەمەبەستی ڕاوەماسی ڕۆشتوونەتە ناوچەكە یان بۆكاری دیكە ڕۆشتوون چوونكە ناوچەی كۆڵی میتكان ناوچەیەكی سنورییە لەگەڵ ولاتی ئێران.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









