کۆشکی سپی: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لە ژێر داروپەردودایە و ئێران فریای گواستنەوەی نەكەوتووە

SNN-
کۆشکی سپی جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی، ئێران یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی نەگواستووەتەوە، دەڵێت: لە ژێر داروپەردودایە.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، بە كەناڵی “فۆکس نیوز”ی راگەیاند: دڵنیاتان دەکەمەوە، ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی بەدەست نەگەیشتووە کە یۆرانیۆمی پیتێنراو، پێش هێرشەکان گواسترابێتەوە، هەر زانیارییەكیش بە پێچەوانەوەی ئەوە، هەڵەیە.
وتيشى: سەبارەت بەوەی ئێستا چی لەو شوێنانەش هەیە، ئەوە لەژێر زەوی داپۆشراوە، لە ئەنجامی سەرکەوتنی ئەو گورزە گەورەیەی شەوی شەممەی رابردوو ئاڕاستەی كرا.
وتەكانی وتەبێژی كۆشكی سپی لەكاتێدایە، شارەزایان دەڵێن، رەنگە ئێران پێش هێرشەکە كەوتبێت، بە بەتاڵکردنی کۆگاکانی ئەو پێگە ئەتۆمییانە كە بڕی نزیکەی (400) کیلۆگرام یۆرانیۆمی تیادابووە، كە بە ئاستی لە (60%) پیتێنراوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، سەرچاوە ئێرانییەکان پێشتر ئاشکرایان کردووە، یۆرانیۆمی پیتێنراویان لە پێگەی فۆردۆوە گواستووەتەوە بۆ شوێنی تر.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
21كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









