
مووچە
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشەو گرفتانەی كە بۆناردنی پارەی مووچەی مانگی پێنج و مانگەكانی داهاتوو هاتووەتە پێشەوە، وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێكی بڕیار بەدەستی حكومەتی عێراقی بگەنە هەولێر و لە هەفتەی داهاتووەوە دەستەبە گفتوگۆو بەدواداچوونەكانیان بكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەست SNNكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، وابڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە شاندێكی باڵای حكومەتی عێراقی بگەنە هەولێر و لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی تایبەت بە پرسی نەوت و بودجە كۆببنەوە.
ئاماژەبەوەشكراوە، شاندەكەی حكومەتی عێراقی پێكهاتووە لە وەزیری نەوت، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆكاروباری دارایی و ئابوریی، نوێنەری دیوانی چاودێری دارایی عێراق، نوێنەری كۆمپانیای سۆمۆ، نوێنەری كۆمپانیای نەوتی باكور و چەند بەرپرسێكی دیكەی حكومەتی عێراقی.
SNNئەوەشی زانیوە كە كۆبوونەوە و بەدواداچوونەكانی ئەو شاندەی حكومەتی عێراقی لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات، ئەوەش بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرەكێكی گونجاو بۆ كێشەكانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی پێنج و مانگەكانی داهاتوو.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









