ئەو فەرمانبەرانەی مانگی داهاتوو خانەنیشن دەبن، تاكۆتایی ساڵ لەكارەكانیان دەمێننەوە خانەنیشن ناكرێن

0
503

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە ( 3 )ی ساڵی 2025 ی وەزارەتی دارایی هەرێم، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی كە بەرواری لە دایك بوونیان لە 1/7 ە ئەوا دەستەڵات دراوەتە وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان كە وادەی خانەنیشن بوونیان بۆ 31/12 ی ئەمساڵ دوابخەن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە مانگی داهاتووەوە كار بە ڕێنمایی ژمارە ( 3 )ی ساڵی 2025 ی وەزارەتی دارایی دەكرێت كە تایبەت بە درێژ كردنەوەی تەمەنی خانەنیشنی ئەو فەرمانبەرانەی كە لە 1/7/ 1965 بەرەوە لەدایك بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو فەرمانبەرانەی كە مانگی داهاتوو خانەنشین دەبن و بەرواری لە دایك بوونیان 1/7 ە ئەوا وادەی خانەنیشن بوونیان دوادەخرێت بۆ 31/12/2025 ئەگەر فەرمانبەرەكە بۆخۆی ڕەزامەندی لەسەر بێت و ئارەزووی ئەوە بكات بەردەوام بێت لەكارەكەی.

بەگوێرەی ڕێنمایی دارایی ژمارە 3ی ساڵی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كە لە 18ی 6ی 2025 دەرچووە، ماوەی خانەنشینیی ئەو فەرمانبەرانەی لە 1/7 لە دایك بوون دەستەلات دراوەتە وەزیر، یان سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت، یان پارێزگار، بۆیان هەیە تا 31/12/2025 ماوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانە درێژ بكەنەوە، چونكە ئەو تۆمارەی بە 1ی 7 نووسراوە هەڵەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this