
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی سیاسی ناوچەكە و نەمانی مەترسییەكانی شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە تاوەکو ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێك زێڕ 15 هەزار ڕووی لە دابەزین كردووە.
ئاسۆ كەریم، خاوەن دووكانی زێڕەنگەری لە شاری هەڵەبجە بە SNN-ی ڕاگەیاند: لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا نرخی زێر بە شێوەیەكی بەرچاو ڕووی لەدابەزین كردووە بە تێكڕا نرخی مسقاڵێك زێر زیاد لە 15 هەزار دینار ڕووی لە دابەزین كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی پێنجشەممە نرخی مسقاڵێك زێری عەیارە 21 بە بڕی 678 هەزار دینار دەفرۆشرا، بەڵام ئەمڕۆ شەممە هەمان ئەو جۆرەی زێڕ بە 663 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت، هاوكات لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا نرخی مسقاڵێك زێری عەیارە 18 لە 568 هەزار دینارەوە بۆ 555 هەزار دینار دابەزیوە.
وتیشی: لە دوو هەفتەی رابردوودا، نرخی هەر مسقاڵێك زێڕی عەیار 21، 55 هەزار دینار دابەزیوە، لەكاتێكدا بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 گەیشتە 703 هەزار دینار، هاوكات دابەزینی نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان، هۆكاری سەرەكییە بۆ دابەزینی نرخی مسقاڵی زێڕ ئەوەش بەهۆی نەمانی مەترسی شەڕ لە ناوچەكەدا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








