پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە سێ ساڵی داهاتوودا بگاتە نزیکەی 49 ملیۆن کەس

ژمارەی دانیشتووانی عێراق
SNN-
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ساڵی 2028 ژمارەی دانیشتووان بۆ نزیکەی 49 ملیۆن کەس بەرزدەبێتەوە.
ئەمرۆ دووشەممە، عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێری بۆمان دەرکەوت، عێراق زۆرینەی دانیشتووانی گەنجن، توانای منداڵخستنەوەیان لە ئاستێکی بەرزدایە هەرچەندە بەراورد بە رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
ئاماژەی بەوەشكردوووە، پێشیبینی دەکەین گەشەی دانیشتوان بە رێژەی 2.4% بێت بەو پێیەش تا ساڵی 2028 ژمارەی دانیشتووان بگاتە 48.9 ملیۆن کەس، کە ئەمەش پێویستی بە گۆڕانکاری لە سیاسەت و بەرنامەکان هەیە.
ئەگەر ئامادەکاریی بۆ زیادبوونی ئەم ژمارەیەی دانیشتووان نەکرێت کێشەی گەورەی نیشتەجێبوون و دەستکەوتنی سەرچاوەکان دروست دەبێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









