
دۆناڵد ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ لە پلاتفۆڕمی “تروس سۆشیال” کە خاوەندارییەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە لە پۆستێکی کورتیدا داوای لە حەماس و ئیسرائیل کرد لەسەر ئاگربەستی غەزە رێکبکەون و رایگەیاند:” لە غەزە رێکبکەون و بارمتەکان بگێڕنەوە”.
هەرچەند ترەمپ هیچ زانیارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پەیامێکی روونە بۆ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ کۆتایی هێنانی جەنگ، چونکە ئەم پۆستە دوای ئەوە دێت کە چەند سەعاتێکی پیشتر داوای لە داواکاری گشتی ئیسرائیل کردبوو:” کەیسی دادگایی کردنی نەتانیاهۆ” بەیەکجاری دابخەن، دیارە سەرۆکی ئەمریکا هەردوو کەیسەکەی کردووە بە یەکپاکێج.
هەرچەندە داواکەی ترەمپ دیار نییە کە ئایا فشار لە هەردوو لایەن دەکات بۆئەوەی رێکبکەون یاخود رێککەوتن نزیکە، بەڵام بزووتنەوەی حەماس هێشتا سێ مەرجی سەرەکی بۆ گێڕانەوەی بارمتەکان هەیە، ئەمەش گریمانەکان زیاتر دەکات، مەرجەکانی خەماس بریتین لە؛ پاراستنی سیاسی کە سەرکردە سیاسییەکانی لە دەرەوە بە ئامانج نەگیرێن و لەو بارەیەوە گەرەنتی دەوێت، دووەم مەرجیشی بریتییە لە لایەنی دارایی بزووتنەوەکە و بلۆکرنەکردنی سامانەکانی، سێیەمیش لە پێکهاتەی ئەمنی کەرتی غەزەدا بەشداری پێبکرێت، کە بریارە لە داهاتوودا ئەنجام بدرێت، داواشدەکات سندوقی دەنگدان داهاتووی بزووتنەوەکە یەکلایی بکاتەوە.
هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنانی جەنگ، تاوەکو ئێستا لەلایەن ئیسرائیلەوە وەڵام نەدراوەتەوە، بەڵام فشارەکانی بۆ سەر نەتانیاهۆ و هەوڵی داخستنی کەیسەکانی دادگا کە لە دژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جوڵێنراون، دەکرێت ئاماژەیەکی باش بێت بۆ وەستانی جەنگ، هەروەک چۆن فشارەکانی بووە هۆی وەستانی جەنگی 12 رۆژەی ئیسرائیل و ئێران.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









