
پارەی عێراقی
SNN
میدیایەکی عێراقی رایدەگەیەنێت، حکومەتی فیدراڵ پێش ئەوەی رێککەوتنی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا بکرێت پارەی مووچەی مانگی پێنج رەوانەی هەرێم دەکرێت، هاوکات لەدوای ئەوەی هەرێم بە مەرجەکان رازیبوو وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شەشدا دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی حوزەیران، سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراقەوە بە ماڵپەڕی بەغداد یەومی راگەیاندووە، “حکومەتی فیدراڵی رەزامەندی نیشانداوە لە خەرجکردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان، پێش ئەوەی رێککەوتن لە بارەی نەوتەوە بکرێت لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا بەغدا پارەی مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم دەنێرێت”.
سەرچاوەکە جەختیکردووەتەوە، ئەگەر ڕێککەوتنی نەوت لەنێوان بەغدا و هەولێر بکرێت، بەشی وردبینی و ژمێریاری وەزارەتی دارایی فیدراڵی پێداچوونەوە بەو لیستانەدا دەکات کە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەوانەی بەغدای کردووە، بەوهۆیەشەوە لەماوەی چەند ڕۆژێکدا، مووچەی مانگی حوزەیرانیش دەنێرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، “شاندی حکومەتی فیدراڵی بەڵێنیان داوە کە مانگانە مووچەی هەرێم لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق خەرج بکرێت، بەبێ ئەوەی یەک ڕۆژ دوابکەوێت، بە مەرجێک ڕێککەوتنی نەوت و ڕادەستکردنی 50%ی داهاتی ناوخۆ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەو جۆرە بەغداڕۆژانە بە شێوەی دیجیتاڵی پارەکە دەخاتە سەر حسابی بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم”.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا شاندێکی بەغدا لە هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ شاندێکی هەرێم لە گفتوگۆدان سەبارەت بە رێککەوتن لەسەر نەوت، لەهەمان کاتدا شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ دارایی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مووچە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









