
مووچە
SNN-
بەڕێوەبەری بەشی دارایی و كارگێڕی لە دەستەی حەشدی شەعبی عێراق، رایگەیاند، مووچەی هێزەکانیان مسۆگەرە و لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەدا مووچەى مانگى حوزەیرانیان بۆ خەرجدەكرێت. ئەوەش پاش دواکەوتنى بۆ ماوەى نزیکەى هەفتەیەک دێت.
حسێن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەشەکە لە راگەیەندراوێکدا، دەڵێت، “كارتە نوێیەكانی ئەندامانی دەستەى حەشدى شەعبى لەبری بانكی رافیدەین لە بانكی نەهرێن چاپكراون و فشار بۆ خەرجكردنیان دەكەین.”
لە رۆژانى رابردوودا، مەیسەم زەیدی، فەرماندەی “فیرقەی عەباسی شەڕکەر”، وتی ، “وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، کۆمپانیای بەرپرسی لە دابەشکردنی مووچەی حەشدی شەعبی ئاگادارکردووەتەوە کە مووچەکەیان رابگرێت.”
مەیسەم زەیدى ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاکەش لەوبارەیەوە بانکی رافیدەین و حەشدی شەعبی ئاگادارکردووەتەوە، فەرماندەکەی حەشدی شەعبی دەشڵێت هەر کۆمپانیایەکی دیکەش بێت هەمان چارەنووسی دەبێت.
دوێنێ شەممە 28ى حوزەیران، بەشی دارایی حەشدی شەعبی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وەکو هەموو مانگەکانی دیکە لە 18ی مانگەوە لیستی مووچەیان بۆ بانکی رافیدەین ناردووە و لە 25ـی مانگدا مووچەکانیان چووەتە سەر هەژماری بانکی ئەندامەکانیان، بەڵام ئەم مانگە دواکەوتووە.
بەگوێرەى زانیارییەکان لە بەشی دارایی حەشدی شەعبی، یەکێک لە پێشنیازەکان کە حکومەتی عێراق کارى لەسەر دەکات ئەوەیە مووچەی حەشدی شەعبی بخرێتە سەر وەزارەتی ناوخۆ و بە لێبڕینی 10% مووچەکانیان دابەشبکرێت.
حەشدی شەعبی، ساڵی 2014 پێکھێنراوە لە دەیان گرووپ و سەدان هەزار چەکدار پێکهاتووە نزیکەی لە ھەموو شەڕێکی گەورەدا دژی داعش شەڕیان کردووە، هەموو 24 مانگێک مووچە وەردەگرن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








