لەدوای جاسم عەبود کێ دەبێتە سەرۆکی دادگای فیدراڵی؟

دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
SNN
دوای ئەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاری خانەنشینبوونی جاسم عەبود سەرۆکی دادگاکەی پەسەند کرد، نوسراویان ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عێراق کردووە بۆ فەرمانی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگاکە.
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رەزامەندی نیشاندا بە خانەنشینبوونی جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگا فیدراڵی و بڕیارەکەش رەوانەی خانەنشینی کرا، ئەنجومەنەکە ئاشکرایکردووە، مونزر ئیبراهیم حسێن بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەستنیشانکراوە
هاوکات، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقیش جەختیکردەوە، جاسم عەبود بە “هۆکاری تەندروستی” خانەنشینکراوە و لە بری ئەویش مونزیر ئیبراهیم، جێگری سەرۆکی دادگای باڵای تێهەڵچوونەوە کاندیدکراوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.
ئەوەشی خستەڕوو، نووسراویان لە بارەی کاندیدەکەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کردووە بۆ ئەوەی فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەربکات.
مونزیر ئیبراهیم حسێن ساڵی 1963 لە بەغدا لەدایکبووە، ساڵی 1989 یاسای لە کۆلێژی یاسای زانکۆی بەغدا تەواوکردوو، ساڵی 1998 بڕوانامەی پەیمانگەی دادوەری بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2018ەوە لە دادگای فیدراڵی کار دەکات، ئێستاش جێگری سەرۆکی دادگای باڵای تێهەڵچوونەوەیە و سەرۆکی دەستەی تاوانەکانە لە دادگاکە، ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵییە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









