پەرلەمانی كوردستان بەبێ ئەوەی یەك دانیشتن بكات كەوتە پشووی هاوینە

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ئێستا پەرلەمانی كوردستان دەستی بە كۆبوونەوە ئاساییەكانی خۆی نەكردووە و لیژنەكانی پەرلەمانیش پێكنەهێندراون، بەڵام لە ئەمڕۆوە بۆماوەی دوو مانگ پەرلەمانی كوردستان دەكەوێتە پشووی هاوینەوە.
رووپاك ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، بەSNN-ی ڕاگەیاند: بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەبێت پەرلەمانی كوردستان هەفتانە هەموو ڕۆژانێكی سێشەممە و چوارشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوە ببات، هاوكات لە ئەمڕۆشەوە 1/7 پەرلەمان دەكەوێتە پشووی هاوینە و تا 1/9/ لە پشوودا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، ئەوكاتەی پەرلەمان دەكەوێتە پشووی هاوینە یاخود پشووی زستانە، ئەوا دەبێت كۆبوونەوەی لیژنەكانی پەرلەمان بەردەوامیان هەبێت و تەنها كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان بەڕێوەناچێت، بەڵام دیارە لەم خولەی پەرلەمان لیژنەكانیش پیچكنەهێندراون بۆیە لیژنەكانیش دەكەونە پشووەوە.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە ماوەی حەوت مانگە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچووە، بەلام تاوەکو ئێستا لایەنە سەرەكییەكانی پێكهێنانی حكومەت نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن، بەوهۆیشەوە پەرلەمان تەنها یەك جار كۆبووەتەوە ئەوش دانیشتنی تایبەت بە سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی نوێ بووە.
بووکەڵەی لابووبوو قەدەغەکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆبوونەوەی لیژنە وەزارییەکە دەربارەی داهات و نەوت دواخرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
بووکەڵەی لابووبوو قەدەغەکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆبوونەوەی لیژنە وەزارییەکە دەربارەی داهات و نەوت دواخرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
بووکەڵەی لابووبوو قەدەغەکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021