
SNN-عەلی حەمەسەعید
ماوەی دوو رۆژە بەهای زێڕبەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێك بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو هەر مسقاڵێك زیڕ 15 هەزار دینار زیادیكردووە، بەوتەی زێڕەنگەرانیش ئەو بەرز بوونەوەیە پەیوەندی بەبەرزبوونەوەی نرخی زێرە لە بۆرسە جیهانییەكان.
ئاسۆكەریم، زێڕەنگەر لە هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو نرخی زیڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە جارێكی دیكە نرخی زێڕ دەستی بە بەرز بوونەوە كرد، بەجۆرێك لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو هەر مسقاڵێك زیڕ 15 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 665 هەزار دینارە، لە كاتێكدا دوێنێ مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 653 هەزار دینار بوو، هاوكات رۆژی یەك شەممەش هەمان جۆڕی زیڕ مسقاڵێكی بە 648 هەزار دینار بووە.
ئەو زەڕەنگەرەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی زیڕ پەیوەندی بە بەرز بوونەوەی زیڕە لە بۆرسەی جیهانی، چونكە تەنها ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەك زێڕ زیاتر لە 50 دۆلار بەرزبووەتەوە و ئۆنسەیەك زیڕ بە سێ هەزار و 340 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا دوینێ ئۆنسەیەك زیڕ بە سێ هەزار و 290 دۆلار بووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









