ڕادەستنەكردنی دۆسیەی نەوت، نەیهێشت هەولێر و بەغدا بگەنە ڕێككەوتن

حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی هەفتەیەكە كۆبوونەوەی شاندەكانی هەرێم و بەغدا بەردەوامی هەیە، بەڵام دواجار ئەمڕۆ شاندەكەی هەرێم گەڕاونەتەوە هەرێم بەبێ ئەوەی بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی، ئەوەش بەهۆی ڕێكنەكەوتن لەسەر ڕادەستكردنی دۆسیەی نەوت، هاوكات هەر ئەمڕۆ وەزیرەكانی پارتی دەگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNئەمڕۆ شاندی دانوساتانكاری هەرێم كە ماوەی هەفتەیەكە لە بەغدا گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان، بەبێ ئەوەی بتوانن بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی پێنج، ئەوەش بەهۆی ئەوەی نەتواندراوە لەسەر دۆسیەی نەوت بگەنەڕێككەوتن.
ئاماژە بەوەشكراوە، خاڵی سەرەكی ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا پەیوەندی بە دۆسیەی نەوت و پارەی كۆمپانیاكان و پێداویستی هەرێمە لە نەوت و گازی ڕۆژانە و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت، بۆ ئەمە بەغدا پیشنیاری بۆ هەرێم كردووە تەواوی دۆسیەی نەوتمان ڕادەستبكەن سەرجەم داواكارییەكانتان جێبەجێ دەكەین، بەڵام شاندەكەی هەرێم بەمە ڕازی نەبوون و داوایان كردووە بگەڕێنەوە هەرێم بۆ ئەوەی بۆچوونی كۆتایی حكومەتی هەرێم وەربگرن.
هەر لە بەوداداچوونەكانی SNNئەوەش هاتووە هەرچەندە لە بەرنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران هیچ بڕگەیەك تایبەت نەكراوە بە بڕیاردان لەسەر ناردنی پارەی مووچە، بەڵام هەریەكە لە ( فواد حسێن) و ( بەنگین ڕیكانی) دوو وەزیری پارتی لە كابینەكەی سودانی دەگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران كە چوار كۆبوونەوەیە بایكۆتی دانیشتنەكانیان كردووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









