ئەردۆغان: چوارشەممەی داهاتوو لەگەڵ پارتی دەم کۆدەبینەوە

ئەردۆغان، وینە: EPA
SNN
رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی بەو جۆرە دەڕوات کە ئەوان دەیانەوێت، دەڵێت “چەکەکانی پەکەکە دەسوتێنرێن”.
لە راپۆرتێکی رۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تەمموز بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی دادو گەشەپێدان، زانیاری گرنگی لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی ئاشكراكردووە و رایگەیاندووە، بەم نزیکانە لیژنەیەکی تایبەت لەسەر ئەو پرسە لە پەرلەمان پێکدەهێنرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، “پرۆسەکە بەو شێوەیە دەڕوات كە ئێمە ویستمان و هیچ کێشەیەک نییە، راپۆرتە مەیدانییەکانیش جەخت لەمە دەكەنەوە.”
لە دیدارەکەدا وتوویەتی “رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو لەگەڵ شاندی دەم پارتی كۆدەبمەوە، ئەوەی ئێمە باسمان کرد بەدەست هاتووە و، باس لەوە دەکەین کە ئایا جێبەجێ دەکرێت یان نا.”
سەبارەت بە چەکدانانی پەکەکە جەختیکردووەتەوە، چەکە کۆکراوەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئامادەکراوە، بەم نزیکانە وێنەی داماڵینی چەک بڵاودەکرێتەوە، ئەو چەکانەی کە بڕیارە رادەستبکرێن، بە ئامێری کارەبایی دەسوتێنرێن و لەناودەبرێن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









