ئەکسیۆس: هەفتەی داهاتوو دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە

SNN-
ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەوە بڵاویکردووەتەوە بڕیارە هەفتەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە ئۆسڵۆ بەڕێوەبچێت.
ئاژانسەکە دەشڵێت:”بڕیارە هەفتەی داهاتوو ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج کۆببنەوە”.
بە وتەی دوو سەرچاوەکە کە قسەیان بۆ ئاژانسەکە کردووە، تاوەکو ئێستا وادەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانەکە دیارینەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کام لە دوو وڵاتەکە بە ئاشکرا دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
تاوەکو ئێستا ئێران و ئەمریکا پێنج کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و بڕیاربوو لە15 ی مانگی رابردوو گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانیان بەرێوەبچێت، بەڵام بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە، تاران رازی نەبوو کە دانوستانەکانی لەگەڵ واشنتن بەردەوامبن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









