پەرلەمانتارێكی یەكێتی: یەكێك لە مەرجەكانی بەغدا بۆ ناردنی مووچە تەوتینە

کاروان یاروەیس
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات عێراق چەند مەرجێكی هەیە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كە بریتین لە تەوتینكردنی مووچە، ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: عێراق سورە لەسەر جێبەجێكردنی داواكارییەكانی بۆ ناردنی مووچە، بۆ ئەوەش چەند مەرجێكی هەیە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كە بریتین لە تەوتینكردنی مووچە، ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، داواكارییەكانی عێراق ڕوون و دیارن، هەرێمیش زیاتر سیاسەتی كات كوشتن پەیڕەو دەكات، چونكە ناكرێت لەوە زیاتر فەرمانبەران و مووچەخۆران ببنە قوربانی ململانێ سیاسییەكان و باجی ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغدا بدەن.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لە كاتێكدا كە نزیكەی 65 ڕۆژە مووچەی فەرمانبەرانی هەریچم دابەشنەكراوە و تا ئیستاش هیچ ئاسۆیەك نییە بۆ دەستكردنەوە بە گفتوگۆكان و ناردنی پارەی مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوت و كۆتایی هێنان بە كێشەكان.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









