
محهمهد شیاع سودانى سهرۆكوهزیرانى عێراق لهكاتى ئهنجامدانى پهیوهندى تهلهفۆنیدا | فۆتۆ: نووسینگهى راگهیاندنى سهرۆكوهزیرانى عێراق
SNN
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ناسراو بە “ئەپیکور” رایگەیاندووە، چاوەڕوانى واژووى محەمەد شیاع سودانی دەکات بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت، هاوکات دەیانەوێت داواکارییەکانیشیان جێبەجێبکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تەمموز مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکور راگەیاند، دۆسییەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەردەستی سەرۆکوەزیرانی عێراقدایە و چاوەڕوانى واژووى ئەو دەکەن.
ئاماژەی بەوەکردووە، مەرج و داواکارییەکانی ئەوان گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە و هەمان مەرج و داواکاییەکانی پێشووە و دەیانەوێت وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
مەرجەکانی ئەپیکور بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کە خۆیان پێشتر ئاشکرایانکردووە بریتین لە، دڵنیایی بدرێت کە شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان بدرێت و مەرجە ئابووری و بازرگانییەکانیشیان بپارێزرێت، هاوکات پێدانەوەى یەک ملیار دۆلار قەرز کە لەلای حکومەتى هەرێمى کوردستانە و پارەى تێچووى بەرهەمهێنانى نەوتە لە تشرینى یەکەمى 2022 تاوەکو ئازارى 2023ـیە.
ئەپیکور، لە هەشت کۆمپانیای بیانی بوارى نەوت پێکهاتووە و 60%ـی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنن، پاش راگرتنى هەناردەش ئێستا رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








