
SNN
كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، دوای دەركردنی ڕێنمایی نوێ بۆ كۆمپانیاكانی حەج و عومرە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرجەم كۆمپانیاكان كە ژمارەیان 394 كۆمپانیایە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەكەن و گرێبەستەكانی بردنی عومرەكاران واژۆ دەكەن.
ئەمساڵ كۆمپانیاكان لەكاتی نوێكردنەوەی گرێبەست پێویستە بڕە پارەیەك وەك بارمتە دابنێن و دوای بردنی عومرەكاران و گەڕانەوەیان لە گەشت، ئەو بڕە پارەیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە. لەو بارەوە وتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاندووە: “وەرگرتنی ئەو بارمتەیە لەپێناو سەلامەتی و زامنكردنی مافی هاووڵاتیانە، هەر عومرەكارێك لەلایەن كۆمپانیاكانی حەج و عومرەوە وەك پێویست مافەكانی پێ نەدرێت یاخود ئەو خزمەتگوزارییانەی لە گەشتی عومرە پێشكەش نەكرێت كە بەر لە گەشتەكەی لەلایەن كۆمپانیاوە بەڵێنی پێیدەدرێت، ئەوا لەو پارەیەی كە وەك بارمتە لە كۆمپانیاكان وەرگیراوە، مافەكەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە”.
داواشی لەو هاووڵاتییانە کرد كە بە نیازی گەشتی عومرەن، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە گەشت بكەن كە مۆڵەتی فەرمی ڕێگەپێدانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەیان هەیە، لەپێناو بەرگریكردن لێیان لەكاتی پابەند نەبوونی كۆمپانیاكە بە دابینكردنی خزمەتگوزاریی پێویست، بەپێچەوانەوە ئەگەر لەگەڵ كۆمپانیای بێ مۆڵەت گەشت بكەن، خۆیان بەرپرسیارییەتی هەڵدەگرن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









