ئەندامێكی لیژنەی یاسایی: لە ئەگەری ڕێكنەكەوتنی بەغدا و هەولێر، جارێكی دیكە فەرمانبەران سزا دەدرێنەوە

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق تەنها فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێم باجەكەیان داوە و سزا دراون لەبری ئەوەی سزای ئەو لایەنە بدرێت كە پابەند نەبووە، بۆیە ئەگەر ڕێككەوتن نەكرێت جارێكی دیكە سزای فەرمانبەران دەدرێتەوە.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: باشترین بژاردنە لە بەردەم هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا بۆكۆتایی هێنان بە كێشەو گرفتەكانی نێوان هەردوو گەیشتنە بەڕێككەوتن بەگوێرەی یاسای بودجە، نەك بە گوێرەی ڕێككەوتنی شەخسی و میزاجی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی تا ئێستا گوزەراوە لە نەگەیشتن بەڕێككەوتن و دواكەوتنی مووچە و پاشكەوت و لێبڕینی مووچە، تەنها فەرمانبەرانی هەرێمن باجەكەیان داوە، بۆیە ئەگەر ئەم جارەش هەولێر و بەغدا نەگەنەوە بەڕێككەوتن جارێكی دیكە دەبێت فەرمانبەرانی هەرێم سزا بدرێنەوە و هەر ئەوانیشن باجەكەی دەدەن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی ڕوونكردەوە، دەبوو حكومەتی عێراقی سزای حكومەتی هەرێم بدات لە بری ئەوەی كە پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنەكانەوە، بەلام بەداخەوە هەموو جارێك سزای فەرمانبەران دراوە، بۆیە دۆخەكە گەیشتووەتە ئاستێك پێناچێت ئەمجارە هەروا بتوانن بە ئاسانی لێی دەربچن و بەردەوامن لە سزادانی فەرمانبەران.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









