
SNN-
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکان زانیاری نوێ لەبارەی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت: بەغدا و هەولێر بە ئاڕاستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەنگاو دەنێن و چاوەڕوان دەکرێت ئەو پرسە بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران.
سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکان بە رۆژنامەی “الصباح” راگەیاندووە: لە رێککەوتنی سەرەتاییدا هاتووە، دەبێت حکومەتی هەرێم رۆژانە (300) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکات لە رێگەی کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، لە بەرامبەردا هەرێم رۆژانە (46) هەزار بەرمیل وەردەگرێت بۆ بەکارهێنان و پاڵاوتنی ناوخۆیی.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئومێد هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنەکە رابگەیەندرێت، بۆ ئەوەی بە فەرمی واژۆبکرێت و لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتەڕوو، کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









