
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی ئێوارە خوانێکی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رێکخست، لە کاتێکدا گوشارەکانی چڕدەکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی کاولکاریی غەززە.
نەتانیاهۆ، لە میانی دیدارەکەی لەگەڵ ترەمپ لە کۆشکی سپی وتی: حەز دەکەم ئەو نامەیەتان پێ بگەیەنم کە بۆ لیژنەی نۆبڵم ناردووە، ئێوەم بۆ خەڵاتی ئاشتی کاندید کردووەو، زۆر شایستەی ئەوەن خەڵاتەكە بەدەستبهێنن.
نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکانی ترەمپ زۆر بەرز دەنرخێنێت بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئاسایش لە جیهاندا، بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لای خۆیەوە ترەمپ، كاتێك نامەکەی لە نەتانیاهۆ وەگرت، وتی: ئەوەم نەزانیبوو… کەشتێکی لەو جۆرە لە ئێوەوە بێت بۆ من مانای زۆری هەیە.
ترەمپ پێشتر گومانی خۆی دەربڕیبوو لە چانسی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بەڵام پێی وایە كە شایستەی خەڵاتەكەیە.
پێشتر چوار سەرۆکی ئەمریکا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان وەرگرتووە، ئەوانیش بریتین: لە تیۆدۆر رۆزفێڵت لە ساڵی 1906، وۆدرو ویلسۆن لە ساڵی 1919، جیمی کارتەر لە ساڵی 2002، باراک ئۆباما لە ساڵی 2009
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









