كۆبوونەوەكەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هیچ بڕیارێكی لەبارەی مووچەی هەرێم لێنادرێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هەموو چاوەكان لەسەر ئەوەن كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەرناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت، بەڵام ئەو بابەتە نەخراوەتە كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئەمڕۆ سێشەممە هیچ ڕێككەوتنێكی كۆتایی لەسەر ئەو ڕەشنوسە نەكراوە كە بەغدا ئاراستەی هەولێری كردبوو لەبارەی دۆسیەی نەوت و داهاتی نانەوتی، بۆیە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش ئەو بابەتە نەخراوەتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئەوكاتەی هەردوولا نەگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر كۆی پرسە هەڵواسراوەكان نە بڕیار لەسەر ناردنی پارە دەدرێت و نە ئەو بابەتەش دەخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە، بۆیە هەموو ئەگەرەكان بەو ئاراستەیەن كە هەردوولا بگەنە ڕێككەوتن، بەپێچەوانەوە دۆخی دارایی و بژێوی ژیانی فەرمانبەرانی هەرێم خراپتر دەبێت.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: باشترین بژاردنە لە بەردەم هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا بۆكۆتایهێنان بە كێشە و گرفتەكانی نێوان هەردوولا گەیشتنە بەڕێككەوتن بەگوێرەی یاسای بودجە، نەك بە گوێرەی ڕێككەوتنی شەخسی و میزاجی، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هەردوولا نەگەیشتوون بە ڕێككەوتن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









