
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا گفتوگۆكانی نێوان شاندی هەرێم و حكومەتی عێراقی بەردەوامییان هەیە و كۆتایی بە گفتوگۆكان نەهاتووە، جەختیشدەكاتەوە كە لایەنی سێیەم هاتووەتە ناو گفتوۆكانەوە كە ئەمەریكایە و فشاری لەسەر هەردوولا دروستكردووە بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: تا ئێستا گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن بەردەوامیان هەیە هەرچەندە تا ڕادەیەك ڕاجیاوازی و لێكتێنەگەیشتن هەیە لەنێوان هەردولادا، بەڵام ئەمە بەمانای بەبنبەست گەیشتنی گفتوگۆكان نایەت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی تا ئێستا گرفتی سەرەكییە لە گفتوگۆكان بابەتی دۆسیەی نەوت و بڕی بەرهەمهێنان و ڕادەستكردنی نەوتە بە كۆمپانیای سۆمۆ، هاوكات بابەتی گەڕاندنەوەی داهاتی نانەوتی و تەوتین و ئینفاقی فیعلی هێشتا لەسەر مێزی گفتوۆكاندان و ڕێككەوتنی كۆتاییان لەبارەوە نەكراوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئێستا لایەنی سێیەم هاتووەتە ناو گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا كە ئەویش لایەنی ئەمەركییە، بەجۆرێك لەڕێگەی كونسوڵخانەی ئەمەریكاوە فشار خراوەتە سەر هەردولا بۆ ئەوەی بگەن بەڕێككەوتن، بۆیە ئەمڕۆ ڕۆژێكی یەكلاكەرەوە دەبێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









