سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆنابێتەوە، SNNهۆكارەكەی ئاشكرا دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی دەبێت هەموو ڕۆژانێكی چوار شەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەبچێت بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە جیاوازەكانی تایبەت بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان،بەڵام سبەی چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆنابێتەوە و SNNیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە SNN لە بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم وەریگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو، سبەی چوارشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەناچێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو شاندەی كە لەلایەن هەرێمەوە نێردراوە بۆ بەغدا هێشتا نەگەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و هاوكات هیچ ئەنجامێكی یەكلاكەرەوەشیان دەستنەكەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی كۆنەبوونەوەی حكومەتی هەرێم لە سبەی چوار شەممە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تا ئێستا هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن، بۆیە سەرۆكی حكومەتیش نایەوێت كۆبوونەوەیەك بەڕێوە ببات كە ببێتە جێگەی ناڕەزایەتی هاوولاتیان و ڕووبەڕووی ڕەخنەی زیاتر ببێتەوە بەوەی نەتواندراوە گرفتی مووچە چارەسەر بكات.
دابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەران نزیك دەبێتەوە لە 70 ڕۆژ، ئەوەش وایكردووە كە باروگوزەرانی مووچەخۆرانی هەرێم بەرەو نالەبارزی زیاتر هەنگاو بنێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









