فازڵ بەشارەتی: ئەوەی بەغدا دەیکات جێگەی قبوڵکردن نییە

0
238

کۆچەر هەمزە- SNN

فازڵ بەشارەتی، کادری پارتی دەڵێت، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بیستوویەتی کە حزبەکەی هەڕەشەی کردبێت کە لە ئەگەری رێکنەکەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، لە بەغدا دەکشێتەوە، دەشڵێت، ئەوەی حکومەتی عێراق دەیکات قابیلی قبوڵ نییە.

باس لەوەدەکرێت، کە پارتی هەڕەشەی ئەوەی کردووە، کە لە ئەگەری رێکنەکەوتنی بەغدا لەگەڵ هەڕێم تا رۆژی پێنج شەممە، لە حکومەتی عێراق دەکشێتەوە، لەو بارەوە فازڵ بەشارەتی کادری ئەو حزبە بە SNNی راگەیاند، تەنیا لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ئەوەی بیستووە، بەڵام لە ناوەندی پارتییەوە بێ ئاگام لەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەوەی لە سەنگەری بەرگریدایە پارتییە و هەندێک لایەن کە نوێنەریان هەیە لە بەغدا، سیخوڕی بەسەر پارتی و لێدوانەکانیەوە دەکەن، کاتێکیش کە کارەکە دەگاتە ئەنجام، هەمووان خۆیان دەکەنە خاوەنی کارەباشەکان. جاران دروشمی ئەوەمان هەبوو، یان کوردستان یان نەمان، ئێستا دروشمەکەمان ئەوەیە یان بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان یان نەمان. ئەوەی ئێستا حکومەتی عێراق دەیکات قابیلی قبوڵ نییە.

سەبارەت بەوەی بۆچی حکومەتی هەرێم بە داواکارییەکانی بەغدا رازی نییە، لەبارەی ئەوەی لەبەرامبەر رادەستکردنی نەوت، مووچە و سووتەمەنی بۆ هەرێم دابینبکرێت، فازڵ بەشارەتی وتی، راستگۆییمان لە بەغدا نەبینیوە تا هەموو هێلکەکانمان بخەینە سەبەتەی بەغداوە، لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەخلاقیان بگاتەوە ئەوەی بژێوی مناڵی شیرەخۆرەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ببڕن، کورد نابێت متمانەی پێبکات و هەموو شانسەکانی بخاتە سەبەتەی بەغداوە.

جەختیشی کردەوە، بەغدا هیچ راستگۆییەکی لەگەڵ هەرێم نەبووە و هیچ بەڵێنێکی نەبردووەتەسەر و هیچ متمانەیەکی لەلای خەڵکی کوردستان نییە. حکومەتی عێراق هەموو یاسا و دەستورێکی پێشێل کردووە و جێبەجێیان ناکات، بۆیە چۆن دەکرێت لەوەها دۆخێکدا کورد بە دەنگ داواکارییەکانییەوە بچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا مووچەکەمان لە دەست بەغدایە ئاوامان لێدەکات، ئەگەر نەوتەکەشی بخەینە دەست چیمان لێدەکات، هەر بە تەواوەتی دەمانکات بە قەرەبروت، لەبەر ئەوەش کورد ئەوەی پێقبوڵ ناکرێت و متمانەی بە بەغدا نییە.

دەربارەی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی چ جێگرەوەیەکیان هەیە بۆ دابینکردنی مووچە، فازڵ بەشارەتی وتی، ئەمە کێشەیەکی گەورەیە بۆ حکومەتی هەرێم و پارتی، بۆیە پارتی شانی بەر ئەو بارە داوە و تا دوایین خاڵ لەگەڵ بەغدا دەڕوات، تا ئەو کاتەی قسە بمێنێت لەگەڵ بەغدا دەیکات، بە دڵنیاییەوە ئەو کاتە بڕیاری دیکە هەیە کە بیدات، کەوا حکومەتی عێراقیش نەتوانێت بەو جۆرە بێ ویژدانییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان مامەڵە بکات.

ئەو کادرەی پارتی وەڵامی ئەو پرسیارەی نەدایەوە کە چ بڕیارێک وەردەگرن لەوەها ئەگەرێکدا و تەنیا وتی، “بڕیار زۆرن، بەڵام نامانەوێت پێش رووداوەکان بکەوین”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this