
SNN-
“هیوامان وایە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا كێشەكان بەرەو چارەسەركردن بڕوات”
خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق و ئەندامی لیژنەكە رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەكەیان كۆدەبێتەوە بەو هیوایەی بگەنە ئەنجامێك كە بتوانن كێشەی مووچەی هەرێم چارەسەر بكەن.
سەبارەت بەوەی بۆچی لەكۆبوونەوەی رۆژی سێ شەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقدا بڕیار لەناردنی مووچە نەدرا، وەزیری دادی عیراق رایگەیاند 68 رۆژە مووچە دواكەتووە، ئەو كێشە تەكنیكییانە پێویستیان بە گفتوگۆی زۆرە و كات دەبات، بۆیە پێیان باشبووە مووچەكە خەرج بكرێت، هاوتەریب لەگەڵ خەرجكردنی مووچەدا وردبیینییە پێویستەكان بكرێن و لایەنە تەكنیكییەكان چارەسەر بكرێن.
وتیشی, رەنگە دۆخەكە لەبار نەبووبێت لە كۆبوونەوەكەدا پێشنیارەكە بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام هیوایان وایە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا كێشەكان بەرەو چارەسەركردن بڕوات، هەر كاتێك گەیشتنە رێككەوتن، كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت.
رۆژی سێ شەممە لیژنەیەكی باڵا لە حكومەتی عیراق بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی نەوت و مووچە لەگەڵ هەرێمی كوردستان پێكهێندرا، لیژنەكە بەسەرۆكایەتیی محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری پلاندانانە و هەریەكە لە بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، خالید شوانی وەزیری داد ،ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی و نەعیم عەبوودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تێیدا ئەندامن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









