خورشید هەرکی دەچێتە هەولێر و هەرکییەکانیش خۆیان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەکردووە

SNN
بڕیارە خورشید هەرکی بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکەی بچێتە هەولێر و عەشیرەتی هەرکیش چەند پلانێکی ئامادەکردووە، تا لە ئەگەری دەستگیرکردنی ئەو کەسایەتیەی عەشیرەتەکەیان جێبەجێی بکەن.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە خورشید هەرکی، بڕیارە ئەو کەسایەتیەی عەشیرەتی هەرکی لەگەڵ دەیان چەکداری لە قەزای خەباتەوە بچێتە هەولێر و لەوێ ماوەی هەفتەیەک لە هۆتێلێک بمێنێتەوە و لە کۆبوونەوەیەکدا کە کەسی یەکەمی عەشیرەتی گۆرانیش ئامادەبێت، کێشەکەیان بە یەکجاری چارەسەر بکەن.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، هەرکییەکان تا یەکلابوونەوەی کێشەکە بڵاوەی لێناکەن و لە ئەگەری دەستگیرکردن یاخود هەر رووداوێک کە بەسەر خورشید هەرکیدا بێت، کاردانەوەی توندیان دەبێت و هەڵکوتانە سەر چەند دامەزراوەیەک لە هەولێر و هەروەها ژمارەیەک شوێن لە خەبات بەشێک دەبێت لە کاردانەوەکەیان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









