نوێنەرانی یەكێتی لە ئیدارەی كەركوك بەڵێنەكانیان بۆ خزمەتی كەركوكییەكان جێبەجێدەكەن

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە رێگای پارێزگار و ئەندامەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە، بەردەوامن لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی خزمەتكردنی كەركوكییەكان بەبێ جیاوازی.
پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: ئەو بەڵینانەی كە بە هاووڵاتیانی كەركومانداوە خۆمان بە خاوەنیان دەزانین و تەنها بەڵێنی بانگەشەی هەڵبژاردن نەبوون، بۆیە لەو چوارچێوەیەدا پڕۆژەی نوێكردنەوەی رێگەی كەركوك-قەرەهەنجیر و كەركوك-پردێ و زۆرێك لەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی لە كەركوك ئەنجامدەدرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، نزیكەی 10 مانگە حكومەتی خۆجێی كەركوك پێكهێنراوە و پۆستی پارێزگاری كەركوك لەلای یەكێتی نیشتمانیی كوردستانە، لەو ماوە كەمەدا یەكێتی توانیویەتی لە رێگای پارێزگار و نوێنەرەكانییەوە لە ئەنجومەنی پارێزگا، ژمارەیەكی زۆر خزمەتگوزاری بەبێ جیاوازی پێشكەش بە شارەكە بكات، لەوانەش سەوزكردن و پاككردنەوە و نوێكردنەوەی شەقامەكانی كەركوك، لەئێستاشدا چاككردنی رێگاوبانەكانی دەرەوەی كەركوكی خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی وتووە، پڕۆژەی نوێكردنەوەی رێگەی كەركوك-قەرەهەنجیر و كەركوك-پردێ، سوودی زۆری بۆ دانیشتووانی شارەكانی، كەركوك، سلێمانی، بەغدا هەیە و هەلی كاری زیاتر بۆ گەنجانی كەركوك دەڕەخسێنێت، جگە لەوەی چاككردنی رێگەوبانەكان ژیانی شۆفێران و سەرنشینان دەپارێزێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









