
SNN-
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر دەڵێت، جۆرە بووکەڵەیەک بە ناوی لابووبوو کە بووەتە هۆی “چەواشەکاری و بارگرانی خێزانەکان” قەدەغەکرا، لە دوێنێوە 4000 بووکەڵە دەستی بەسەردا گیراوە.”
هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، “لەبەر دوو هۆکار بووکەڵەی لابووبوو لە هەولێر قەدەخەکراوە، یەکەمیان بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی چەواشەکاری و بارگرانی خێزانەکان، بارودۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان باش نییە و نرخی بووکەڵەکان گرانن، یەک رەنگی خواستێکی زۆری منداڵانی لەسەرە، بۆیە خێزانەکان ناچارن چەند دانەیەکی بکڕن، تاوەکو رەنگی دڵخوازی منداڵەکانیان دەردەچێت.”
لەبارەی هۆکاری دووەم هۆگر عەلی وتی، شێوەی بووکەڵەکە لەگەڵ داب و نەریتی کوردستان ناگونجێت، هەروەها یەکێتی زانایان رایگەیاندووە، “ئەگەر بە مەبەستی شانس و بەخت گرتنەوە بێت حەرامە”
دەشڵێت، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەولێر هەڵمەتێکی چڕیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی بووکەڵەی لابووبوو دەستپێکردووە، تاوەکو یەک بووکەڵە مابێت بەردەوام دەبن، “لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، 4000 بووکەڵە دەستی بەسەردا گیراوە، 7 دووکانیش سزادراون و کۆگایەکی بووکەڵەکەش داخراوە”.
لابووبوو بووکەڵەیەکی دروستکراوی چینە، لە ناو کیسێک یان پاکەتێکدایە، کۆمەڵێک رەنگی جۆراوجۆری هەیە و پێش ئەوەی پاکەتەکە هەڵبپچڕیت نازانیت چ رەنگێکە و هەندێک رەنگ بەمەبەستی شانس بەکاردەهێندرێن، بەشێکی زۆری خەڵکی بەتایبەتی کچان لە هەموو جیهانەوە بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە و هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









