ئەمریکا: عێراق لە شەڕی داعشدا پێویستی بە پشتیوانی زیاترە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN
ئیدارەی ئەمریکا داوای لە هاوپەیمانەکانی کردووە بەردەوام بن لە هاوکارییە داراییەکانیان لە شەڕی دژ بە چەکدارانی داعش و دەڵێت: “عێراق هێشتا پێویستی بە پشتیوانییە”.
مایک پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی هاوپەیمانێتی دژ بە داعش، کە لەلایەن ئەمریکا و ئیتاڵیاوە بەڕێوەبرا، رایگەیاند: “راستە پەتای کۆرۆنا بارگرانییەکی قورس بووە لەسەر بودجەی تەرخانکراوی تایبەت بە شەڕی داعش، بەڵام پێشتر بەڵێنمان داوە لە ساڵی 2020 دا بڕی زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو شەڕە تەرخان بکەین”.
پۆمپەیۆ بە نوێنەرانی 31 وڵاتی بەشدار لە هاوپەیمانێتی دژ بە داعشی وت: “پێویستە شانە نوستووەکانی داعش لە عێراق و سوریا ریشەکێش بکرێن و سەقامگیری بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی ئەو دوو وڵاتە بگەڕێندرێتەوە”.
وتیشی، داعش لە سنووری نێوان عێراق و سوریا لە هەوڵی یەکخستنەوەی ریزەکانیدایە.
ئەم داوایەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە، پەتای کۆرۆنا زیانی بە ئابووری وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی داعش گەیاندووە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









