
کێڵگەی پەلەوەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات هەوڵەكانمان خستووەتەگەر بۆ چارەسەر كردنی گرفتی گواستنەوەی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی كەركوك بۆ ناوچەكانی دیكەی عێراق بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی عێراق كۆبووینەتەوە و بەڵێنی چارەسەری كێشەكەی پێداوین.
دیلان غەفور، پەرلەمنتاری یەكێتی و نوێنەری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەكە لە بازگەكانی عێراق گرفت بۆ گواستنەوەی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی كەركوك دروستدەكرێت كە ژمارەیەران زیاد لە 300 كێڵگەی پەلەوەرییە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو خاوەن كێڵگانە پەنایان بۆ ئێمە هێناوە چارەسەری گرفتەكەیان بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەبەستی بەردواداچوون بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان، لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی كۆبوونەوەیەكی تایبەتم لەسەر ئەو پرسە ئەنجامداوەو وەزیری كشتوكاڵی عێراق بەڵێنی چارەسەركردنی ئەو گرفتەی پێداوین كە نابێت ڕێگری لە گواستنەوەی بەرهەمی ئەو كێڵگە پەلەوەرییانەی كەركوك بكرێت.
ئەو نوێنەرەی شاری كەركوک لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە كۆبوونەوەم لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی عێراق، بە نوسراو داواكاری خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانم خستووەتەڕوو، هاوكات جەختم لەوەشكردەوە كە كە بڕیارێكی حكومەتی عیراق هەیە، بە مەبەستی رێگریی نەكردن لەگواستنەوەی بەرهەم لەنێوان پارێزگاكاندا، بۆیە جەختمان لەجێبەجێكردنی ئەو بڕیارە كردەوەكە نابێت رێگریی بكرێت لە گواستنەوەی مریشك و هێلكەی كێڵگەی پەلەوەرییەكانی كەركوك بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









