نوێترین لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمەوە

SNN
حهیان عهبدولغهنی، وەزیری نەوتی عێراق هۆکاری دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە رایگەیاند، نزیکەی هەموو بڕگەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم ڕێککەوتوون، جگە لە بڕی بەکاربردن و پاڵاوتنی بەرمیل.
حهیان عهبدولغهنی، ئهمڕۆ شهممه 12ی تەمموز له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ڕایگهیاند، “لە بودجەدا بڕی نەوتی خاو دیاریکراوە کە دەبێت لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێت بۆ هەناردەکردن، لەم بودجەیەدا 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دیاریکراوە بۆ ڕادەستکردنی حکومەتی فیدراڵی، بە تایبەتی بۆ ڕێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ)، بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا”.
ئاماژهی بهوهکردووە،”لەم ماوەیەدا چەندین گفتوگۆ و دانوستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە سەرەتاییە یان ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتبوو، ئەنجامدرا، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو دانوستانانەدا هەموارکردنێک لە یاسای بودجەدا کرا بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە و گەیاندنی بڕی ئەو ڕێککەوتنە لە چوارچێوەی ئەم هەموارکردنانەدا، 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دانرا کە لە هەرێمەوە وەک پێشەکی کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری بەرهەم هێنراوە، بۆ دیاریکردنی نرخی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک”.
جەختیلەوەکردووەتەوە، ئەو ڕێککەوتن و هەموارکردنەوەیە خرایە بەردەم حکومەتی هەرێم، ڕەزامەندی ڕاستەقینەی لەسەر هەبوو لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە، چونکە پەرلەمان دهنگی لهسهرداوه، سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان ئەم هەموارکردنەوەیەیان پەسەند کرد، داواشمان کرد هەرێم جێبەجێی بکات.
وهزیری نهوتی عێراق دهڵێت، “هەندێک بابەت هەن کە بونەتە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە، تا ئێستا یەکێک لەو پرسە سەرەکیانە لە یاسای بودجەدایە و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی وردبینی دەستەی چاودێری دارایی هەردو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمدایە، ئەوان ڕێککەوتون لەسەر دیاریکردنی بڕی پاڵاوتنی یان بەکارهێنانی ناوخۆ، کە بە 46 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا مەزەندە کرابو، ئێستا هەرێم داوا دەکات ئەم بڕە کەمبکرێتەوە و بڕی 65 ههزار بەرمیلی پێبدرێت، كه ئهوهش پێشێلکردنی یاسای بودجە هەیە”.
رونیشیكردهوه، “نزیکەی هەموو بڕگەکان ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە جگە لەو بڕگەیە، هیوادارین لە قۆناغەکانی کۆتاییدا هەرێم ئەم بڕە پارەیە قبوڵ بکات کە لە چوارچێوەی دەستەی چاودێری دارایی حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمدا ڕێککەوتنی لەسەرکراوە بە ئامانجی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە”.
باسیلەوەکردووە، وهك حکومەتی فیدڕاڵی لایەنی تورکی و کوردمان لە ئامادەیی خۆمان بۆ وەرگرتن و هەناردەکردنی ئەو بڕە ئاگادار کردوهتەوە، لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبومەوە، تورکیاش ئامادەیە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆری عێراقی- تورکیاوە بەرەو جەیهان دەستپێبکاتەوە، بەڵام چاوەڕێی براکانمان لە هەرێم دەکەین ئەم بڕە نەوتە بگەیەنن بۆ ئەوەی بتوانرێت هەناردە دەکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








