
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك لەنێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەهاتووەتە دی، بەڵام ناوبەناو پارتی هەڕەشەی كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی دەكات، پەرلەمانتارێكی كوردیش جەخت لەوەدەكاتەوە كشانەوە لەبەغدا دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە پێویستی بە گفتوگۆی زیاترە بۆ ئەوەی تێپەڕێندرێت و كۆتایی بە كێشەكان بهێندرێت، بۆ ئەوەش ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی تا ڕۆژی دووشەممە فشارەكانمان لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان زیاد بكەین شابەشەانی دادگای فیدراڵی بۆ دەركردنی ئەمرێكی وەلائی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پێمان وایە بەدیلی گفتوگۆكردن هەر گفتوگۆكردنە، بە پێچەوانەوە بڕیاردان لەسەر كشانەوە لە بەغدا بەچارەسەركردنی كێشەكان نازانین بەڵكوو بەهۆكارێكی دەزانین بۆ ئەوەی كێشەو گرفتەكان زیاتر قوڵببنەوە و نەتواندرێت بە ئاسانی چارەسەر بكرێن، بۆیە هەر لایەنێك لەم قۆناغەدا بڕیاری كشانەوە بدات خزمەت بە دۆخەكە نادات.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر ئەزموونی لایەنەكانی دیكەمان بینیوە كە بڕیاری كشانەوەیان داوە لە پرۆسەی سیاسی بەڵام نەك هیچ دەستكەوتێكیان بەدەست نەهێناوە بەڵكوو زیانی زۆریشیان كردووە لەو بڕیارە، بۆیە ئێمە و هەموو پێكهاتەكانی دیكە بمانەوێت و نەمانەوێت لەعێراقدا دەژین و ناتوانین خۆمان بێبەری بكەین و بڵین ئەم وڵاتەمان بەدڵ نییە و دەچینە وڵاتێكی دیكە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









