
SNN-
لە پێشهاتێکی نوێدا، كە دەچێتە چوارچێوەی زنجیرە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی لە بەغداو حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێککەوتنی چاوەڕونكراوی ئەم دواییەی نێوان هەردوولا، بە هەنگاوێکی ئەرێنی دادەنرێت، بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی هاوبەشی نیشتمانی و تەواوكاری ئابووری.
نادیە عەبودی، نوێنەری پارێزگاری بەسرە، بە رۆژنامەی الصباحی راگەیاندووە، رێککەوتنی چاوەڕوانكراوی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی گرنگە بەرەو چەسپاندنی پرەنسیپی هاوبەشی لە نێوان هەردوولاو، بەهێزكردنی بنەمای دادپەروەری لە دابەشکردنی داهاتەكان و بەدیهێنانی گەشەپێدانی هەمەلایەنە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجومەنی نوێنەران بە توندی پشتگیری لە هەر رێککەوتنێک دەکات کە لەسەر بنەمایەكی شەفاف و دادپەروەرانە بونیاد بنرێت و، پرەنسیپی هاوبەشی نیشتمانی بەهێز بکات.
جەختیشكردووە، لە بەردەوامی ئەم شێوازە لە کۆدەنگی و چالاککردنی لە ڕێگەی لیژنە هاوبەشەکانی بەدواداچوون بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی میدیایی یان سیاسی.
ئەم هەواڵەی رۆژنامەی فەرمی حكومەتی عێراق لەكاتێكدایە، دوێنێ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، جگە لە بڕی نەوت بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان، لەسەر زۆربەی بڕگەكان تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان گەیشتونەتە رێككەوتن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









