“مەسعود پزشكیان لە هێرشێکی ئیسرائیلدا برینداربوو”

مەسعود پزیشکیان
SNN-
ئاژانسی هەواڵی فارس وردەکاریی هێرشێکی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانی کردە ئامانج لە رۆژانی دەستپێکی هێرشەکاندا.
بەپێی ئاژانسەکە، هێرشەکە پێشنیوەڕۆی رۆژی 15ی مانگی رابردوو ئەنجامدراوە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانی کردە ئامانج کە جگە لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، چەند سەرکردەیەکی دیکەی حکومی و سەربازیی وڵاتەکەی تێدابووە و کۆبوونەوەکە لە ژێرزەمینی باڵەخانەیەکی تاران بەڕێوەچووە.
باسی لەوەشکردووە، لە هێرشەکەدا شەش مووشەک بەکارهێنراون، رێڕەوەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی باڵەخانەکەیان کردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی دەروازەکانی هەواگۆڕکێ بگیرێن و ئەو بەرپرسانە بخنکێن، هەروەها کارەبای باڵەخانەکەش دەستبەجێ بڕاوە.
بەپێی ئاژانسی فارس، بەرپرسانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە توانیویانە لەڕێگەی رێڕەوێکەوە کە پیشتر لە باڵەخانەکەدا ئامادەکراوە دەربازیان ببن، بەڵام مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆمار قاچی برینداربووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









