SNN-
ئەمڕۆ لیژنە وزارییەكەی عێراق راپۆرتەکەی تەواو دەکات و رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەكات، لەسەر پرسی داهاتی نەوتيى و نانەوتيی و تەوتین رێككەوتن كراوە و تەنها لەسەر بڕی بەكارهێنانی ناوخۆی نەوت ناكۆكی ماوە.
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم، لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنە وزارییەكەی ئەنجومەنی وەزیران راپۆرتەکەی خۆی لەبارەی رەشنوسەکەی نێوان هەرێم و بەغداد تەواو دەکات و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکات، بڕیارە لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران کە رۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی بکرێت.
سەرچاوەكە دەشڵێت، پرسی داهاتە ناوخۆییەکان و رادەستکردنی 50%ی هەرێم بە بەغداد رێککەوتنی لەسەر كراوە، نیمچە رێككەوتنیش لەسەر تەوتینكردن كراوە، هەروەها رێککەوتنیش کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تاکە خاڵی ناکۆک کە ماوەتەوە، پەیوەندی بەو بڕەوە هەیە کە هەرێم پێویستی پێیەتی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ، حکومەتی فیدراڵی پێی وایە 46هەزار بەرمیلە، لەکاتێکدا کوردستان داوای 65 هەزار بەرمیل دەکات، ئەگەری گەیشتن بە سازانیش هەیە پێش دانیشتنی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیران.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









