ئەپیکۆر: ئامادەین هەناردەی نەوت دەستپێبکەینەوە بەڵام بە مەرج

وەزارەتی نەوتی هەرێم و عێراق
SNN-
ئەپیکور دەڵێت، لەگەڵ هەولێر و بەغدا کۆبوونەتەوە و ئامادەن ‘دەستبەجێ’ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکەنەوە، بەڵام مەرجیان ئەوەیە کە رێککەوتنێکی نووسراو هەبێت بۆ دڵنیاییدان لە وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان و رێزگرتن لە گرێبەستە یاساییەکانیان.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ‘ئەپیکور’ راگەیەنراوێکی لەبارەی نەوت و هەناردەی نەوتەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، جەخت لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دەكەنەوە لەڕێی بەندەری جەیهانەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، “دانوستانەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغداد بە مەبەستی هەناردەی نەوت چڕكراونەتەوە و هیچ كات بەشداریی هیچ كۆبوونەكەیەكمان نەكردووە كە پێچەوانەی ئەو گرێبەستانە پێشنیاز كرابێت”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “ئامادەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتین بە مەرجی پابەندبوون بەو گرێبەستانەی كە هەن، پێویستە رێز لە گرێبەستی هاوبەشیی بەرهەمهێنان بگیرێت”.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتە روو، “پێویستە بە شێوەیەكی خێرا و روون شایستە داراییەكانمان پێ بدرێت، پێویستە چارەسەری ئەو پارەیە بكرێت كە هێشتا نەدراوەتەوە بە كۆمپانیاكان و شایستە داراییەكانمان بدرێتەوە لەڕێگەی كاشەوە بێت یاخود پشكی نەوتی شایستە وەك خۆی”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی ئازاری ساڵی 2023ـەوە هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانەوە راگیراوە و لەو کاتەشەوە تاوەکو ئێستا ناکۆکی لەنێوان حکومەتی عیراق و هەرێمدا هەیە لەسەر دەستپێکردەنەوەی هەناردە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









