
SNN-
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت:”ئەو کەم ئاوییەی ئەمساڵ سەریهەڵداوە لە مێژووی عێراقدا مەترسیدارترینە و پلانیشیان هەیە 10 بەنداو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دروست بکەن”.
عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، پلانیان هەیە 10 بەنداو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاویی دروست بکەن بۆ گلدانەوەی لافاو و باراناو، بە تایبەتیش بۆ زیادکردنی ئاوی ئەمبارکراو لەو پارێزگایانەی کە بە تەواوی پشت بە ئاوی ژیر زەوی دەبەستن.
دەشڵێت: کە 12 پارێزگا بە تەواوی پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن، بەڵام بە هۆی ناڕێکی و پابەند نەبوون بنەما زانستییەکانی بیرلێدان و دابەشکردنی، ئەوانیش ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان وتیشی: کەم ئاوییەکەی ئەمساڵ بە درێژایی مێژووی عێراق بە مەترسیدارترین دادەنرێت.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









