SNN-نهێنی پشت دواخستنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ 28 ی مانگ ئاشكرا دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هەموو هیواكان لەسەر ئەوەبوون كە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیدا ئەمرێكی وەلائی دەربكات بۆ ڕاگرتنی كاركردن بە نوسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی پارەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام ئەوە ڕووینەدا و SNN-یش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی كورد لە بەغدا بە SNN-دراون ئەوە خراوەتەڕوو، هۆكاری پشت دەرنەكردنی فەرمان سالاری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دادگای باڵای فیدراڵی بە ڕوونی بەهەردوولایەنی حكومەتی هەرێم و عێراقی ڕاگەیاندووە كە ئەوان نابنە لایەنی سێیەم لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەڵكو داوای لێكردوون كە ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی عێراق هاتووە جێبەجێی بكەن گرفتەكان چارەسەر دەبن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم دواخستنەوەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ 28 ی مانگ پەیامێكی دیكەیە بۆ حكومەتی هەرێم لەبری ئەوەی پشت بە دادگا و دەركردنی بڕیاری دادگا ببەستێت بۆ ناردنی پارە، واباشترە كە پابەند بێت بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی و هەروەها ئەو بڕیارانەی دادگای فیدراڵی كە پێشتر لەسەر ئەو دۆسیەیە دەركراون.
ئەو بەرپرسەی كورد لە بەغدا ئەوەشی وت، هەموو ئاماژەكان بەو ئاڕاستەیەن كە دەبێت هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بۆخۆیان بگەنە ڕێككەوتن نەك چاوەڕێی دادگای فیدراڵی بكەن بڕیاریان بۆ دەربكات، چونكە پێشتر دادگا بڕیاری دەركردووە و لەسەر هەردولا پێویستە كە پابەند بن بە بڕیارەكانی پێشووی دادگاوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









