ئەندامێكی لیژنەی دارایی: حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەلایەنی كەم مووچەیەك دابەشبكات

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا حكومەتی هەرێم بەلایەنی كەم دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا مووچەیەك دابەشبكات، چونكە بەداهاتی ناوخۆ و هەروەها بڕی ئەو 400 ملیار دینارەی بۆ مووچەی مانگی 12 هاتبوو، پارەی مووچەك لەبەردەستی حكومەتە.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNN-ی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ئێستا حكومەتی عێراق ئامادە نییە پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و هاوكات نزیكەی 75 ڕۆژیشە مووچە دابەشنەكراوە، بۆیە ناكرێت ئەم دۆخە لەوەزیاتر درێژە بكێشێت دەكرێت حكومەتی هەرێم بەلایەنی كەم بتوانێت بەو پارەیەی لەبەردەستی هەیە مووچەی مانگێك دابەشبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی سێ مانگە داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕەوانەی بەغدا نەكراوەتەوە، هاوكات زیاد لە 410 ملیار دیناری عێراقیش هەیە كە بۆ مووچەی مانگی 12 نێردرابوو ئەویش دابەشنەكرا لەكاتی خۆیدا، بۆیە ئێستە هیچ بیانوویەك نییە هەرێم بتوانێت مووچەیەك دابەشبكات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئێستا بووەتە قوربانی لەنێوان ململانێی و ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغدا تەنها فەرمانبەران و مووچەخۆرانن، كە بەداخەوە تا ئێستا هیچ ئاسۆیەكی ڕوون نییە ئەم دۆخە بەرەو كوێ دەڕوات و ئەم ململانییانە تاكەی دێژە دەكێشن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









