ئەندامێكی لیژنەی یاسایی: هەرگیز چاوەڕێ مەكەن سبەینێ عێراق بڕیار لەسەر ناردنی پارە بدات

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئامادە نییە بە هەرێم بڵێت فەرموون نەوت بفرۆشن و داهات مەگەڕێننەوە و تەوتینیش مەكەن، من مووچەتان بۆ دەنێرم هەرگیز ئەمە ڕوونادات.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە نوێنەرانی عێراق بەSNNی راگەیاند: ئەم دۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە لە ئەنجامی پابەند نەبوونی حكومەتی هەرێمە بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییەوە، چونكە دادگا زۆر بەڕوونی داوای لە هەرێم كردووە داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەست بكات، مووچەی فەرمانبەران تەوتین بكات، لەبەرامبەردا عێراق پارەی مووچە دەنێرێت، بەڵام عێراق چەند مانگێك تاك لایەنانە پابەند بوو بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و هەرێم پابەند نەبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا هەرێمی كوردستان دەیەوێت دادگای فیدراڵی ئەمری وەلائی بۆ دەربكات بۆ ئەوەی مووچە بنێردرێت، لەكاتێكدا هەر هەمان ئەو دادگایەیە كە بڕیاری ناردنی مووچەی داوە بە چەند مەرجێك بەڵام هەرێم بە مەرجەكان ڕازی نەبووە و پابەند نییە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق جەختیشدەكاتەوە، هیچ گەشبینییەك نییە لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچە بدرێت، چونكە عێراق ئامادە نییە بە هەرێم بڵێت فەرموون نەوت بفرۆشن و داهات مەگەڕێننەوە و تەوتینیش مەكەن، من مووچەتان بۆ دەنێرم هەرگیز ئەمە ڕوونادات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









