
SNN-
کۆمپانیای نەوتی (HKN)ی ئەمریکی کە لە كێڵگەی نەوتیی “سەرسەنگ” كاردەكات و دەكەوێتە ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: دەوروبەری كاتژمێر (7)ی بەیانی ئەمڕۆ، تەقینەوەیەك لە كێڵگە روویداوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری هۆكارەكەی دەستیپێكردووە، کارکردنیش لە کێڵگەکە راگیراوە، تا ئەو كاتەی دڵنیا دەبن لە سەلامەتی و هەڵسەنگاندنی تەواو دەكەن.
کۆمپانیا ئەمریكیەكە ئاماژە بەوەدەكات: هیچ کارمەندێکیان بریندار نەبووە، بەڵام ئاگری تەقینەوەکە هێشتا نەکوژاوەتەوەو تیمە فریاگوزارییەکان کار بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەکەن.
تەقینەوەكەی ئەو كیڵگە نەوتیە لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو بە دوو فرۆكەی بێفركەوانی خۆكوژی هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە سنوری پارێزگای هەولێر، دژەتیرۆری کوردستان، لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی هێرشەكە ئاماژەی بەوەكرد: لە کاتژمێرەکانی 20:20 و 20:25، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، كە وەك ئاماژەی پێكردووە، هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، بەڵام زیانە مادییەكان نەزانراون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









