لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی پارە نادرێت بۆ هەرێم

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام پێچەوانەی چاوەڕوانییەكانی فەرمانبەرانی هەرێم ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەكەدا هیچ بڕیارێك لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم نادرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ڕاپۆرتی لیژنە وزارییەكە تەواو نەبووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت، بەڵام بە گوێرەی كارنامەی كۆبوونەوەكە هیچ بڕگەیەك تەرخاننەكراوە بۆ بڕیاردان لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا دەبوو ئەو لیژنە وزارییەی كە لە كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیران پێكهێندرا چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ هەردوو لایەنی هەرێم و عێراق ئەنجام بدایە و ڕاپۆرتێكی هاوبەشیان ئامادەبكردایە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگی لەسەر بدرێت، بەلام لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا تەنها یەك كۆبوونەوەی ناوخۆیی لیژنە وزارییەكە كراوە و هیچ ڕاپۆرتێكیش ئامادە نەكراوە.
SNNئەوەشی زانیوە كە لیژنە ئەم هەفتەیەش هیچ بڕیارێك نییە بۆ ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، چونكە بەغدا سورە لەسەر جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆی كە بریتییە لە ڕادەستكردنی كۆی تەواوەتی دۆسیەی نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی، لەبەرامبەردا هەرێمیش ئامادەنییە كۆی دۆسیەی نەوت ڕادەست بكات.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









