
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە سلێمانى کۆدەبێتەوە و بڕگەى سەرەکیى کۆبوونەوەکە دۆخ و گوزەرانى هاونیشتمانیان و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و دوایین هەوڵەکانیش بۆ ناردنى مووچە لەلایەن بەغدادەوە تاوتوێدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، گفتوگۆ لەبارەى دۆخ و گوزەرانى هاونیشتمانیانى هەرێمى کوردستان و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد دەکرێت و ئەنجامى کۆبوونەوەى نێوان یەکێتى و پارتیش تاوتوێدەکرێت، کە دوێنی 14 تەموز بەسەرپەرشتیى بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسعود بارزانى لە پیرمام بەڕێوەچوو.
بەگوێرەى زانیارییەکان ئەوەش هاتووە، لەپاش کۆبوونەوەى ئەمڕۆى مەکتەبى سیاسیى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سبەى چوارشەممە ئەنجوومەنى سەرکردایەتی کۆدەبێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایەد، لەکۆبوونەوەى دوێنێى مەکتەبە سیاسییەکانى یەکێتى و پارتى، هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ چارەسەرى کێشەکان و دابینکردنى مووچە و شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان و تەواوى ئەو هەنگاوانەى پێویستن لە چوارچێوەى دەستوور بە ئاڕاستەى چارەسەرکردن، بە هاوئاهەنگى هەردوولا بهاوێژرێن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









