
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ سێ شەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەوزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بەلام جیاواز لە دوو كۆبوونەوەی هەفتەكانی ڕابردوو، جارێكی دیكە وەزیرەكانی پارتی بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كردووە، ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی ئەمڕۆش هیچ بڕیارێك نادرێت بۆ ناردنی پارە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNدوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە بە سەرۆكایەتی ( محەمەد شیاع سوادانی) كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستپێكردووە، بەلام هەریەكە لە ( فواد حسێن) وەزیری دەرەوە و ( بەنگین ڕێكانی) وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە پشكی پارتی ئامادەی كۆبوونەوەكە نین.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئامادەنەبوونی ئەو دوو وەزیرەی پارتی ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران هیچ بڕیارێك لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم نادرێت، ئەوەش لەدوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوو لیژنەیەكی وزاری لەسەر ئەو پرسە پێكهات بەلام لیژنەكەش هیچیان پێنەكرا.
بایكۆتی وەزیرەكانی پارتی لە دانیشتەكانی ئەنجومەنی وەزیران دوای ئەوە دێت كە لەمانگی ڕابردووش بەهەمان شێوە ئەو دوو وەزیرە بایكۆتی دانیشتەكانیان كردبوو، بەلام لەدوو كۆبوونەوەی هەفتەكانی ڕابردوو گەڕانەوە دانیشتنەكان و ئەمڕۆش جاریكی دیكە بایكۆتیان كردەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









