ئەندامێكی لیژنەی یاسایی: هەرێم باشترین بژاردەی لەبەردەستدایە بۆ كۆتایی هێنان بە كێشەكان

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەرێمی كوردستان دەتوانێت زۆر بەئاسانی لەم كێشەو گرفتانەی هاتوونەتە ئاراوە لە پەیوەندی لەگەڵ بەغدا خۆی ڕزگار بگات لە كێشەكان ئەوەش تەنها پابەند بوونە بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە، عێراق شتێكی لەوە زیاتری داوا نەكردووە.
داراسێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، بۆئەوەی كێشەی مووچە و بودجە لەنێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ببێت، هەرێمی كوردستان باشترین بژاردەی لەبەردەستدایە كە ئەویش بریتییە لە پابەند بوون بە بڕیارەكانی دادگا و بڕگەكانی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی، بەلام كێشەكە لەوەدایە هەرێم پابەند نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی 12 ساڵە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ژیانێكی سەخت بەڕێدەكەن، ئەوەی لەهەرێمی كوردستان دەگوزەرێت لەهیچ شوێنێكی دنیا شێوەی نییە، چونكە نەبووە و ناگونجێت حكومەتێك پارەی نەوت و داهاتی خۆی بۆ خۆی هەڵبگرێت و داوا لە حكومەتێكی دیكەش بكات پارە و مووچە و بودجەی بۆ بنێرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وت، حكومەتی عێراق جگە لەوەی داوای لەهەرێمی كردووە پابەندی بڕیارەكانی داگای فیدراڵی بێت بە ڕادەستكردنی داهاتی نەوت و داهاتی نانەوتی و تەوتینی مووچە، شتێكی زیادەی لەهەریچم داوا نەكردووە، بەڵام هەرێمی كوردستان تا ئێستا پابەند نەبووە بەو بڕیارانەوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









