راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی

فۆتۆی کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی
SNN
دوای ئەوەی ئەمشەو بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی لە بەغدا کۆبوونەوە، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بڵاوکردەوە، تیایدا باسی نەوت و مووچە کراوە.
ئەمڕۆ 15ی تەمموز، نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی راگەیەنراوێکیان لە بارەی کۆبوونەوەکەی سودانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ چەندین پرسیان کردووە، لەوانە مووچە و پرسی رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان.
دەقی راگەیەنراوەکەی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق:
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەمموز، پێشوازی كرد لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى کوردستان بەڕێز بافڵ تاڵەبانی.
لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک پرس و دۆسیەی نیشتیمانی کرا، هەروەها باس لە پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق و مووچەی فەرمانبەرانی کرا، و گرنگی هەماهەنگی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە گوێرەی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەم بارەیەوە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرا، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، و پێویستە ئەنجامەکانی گوزارشت لە خواستی ڕاستەقینەی گەلی عێراق بکات، ئەمەش لە ڕێگەی هەڵبژاردنی نوێنەرانیانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









