
SNN-
دژە تیرۆر لە هەولێر رایدەگەیەنێت، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر دوو کێڵگەی نەوتی لە سنووری زاخۆ.
دژە تیرۆر لە هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە، 16-7-2025 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “بەگوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتژمێرەکانی 6:00 و 6:15، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.”
دەشڵێت، “لە کاتژمێر 7:00 لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.”
بەپێی زانیارییەکانی دژە تیرۆر، “جگە لە زیانی مادیی کە بەر کێڵگەکان کەوتوون، هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









