
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسى مووچە و پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغداد تاوتوێ دەکات.
بەگوێرەى زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت و تیایدا دوایین پێشهات و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکرێت.
کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە، شەوى رابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق و فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق کۆبووەوە.
هەروەها، دوێنێ مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە سلێمانى کۆبووەوە و دۆخ و گوزەرانى هاونیشتمانیان و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و دوایين هەوڵەکانى ناردنى مووچەيان لەلایەن بەغدادەوە تاوتوێكرد.
ئەم هەوڵانەش لەدوای ئەوەدێت، مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان هێشتا مووچەى مانگى پێنجیان وەرنەگرتووە، ناکۆکییەکانیش لەبارەى دۆسییەى نەوت، داهاتنى نانەوتییەوە لەنێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ بەردەوامن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









